یه‌كێتیی تۆپی پێی ئینگلته‌را داوا له‌ هۆدسۆن ده‌كات مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را وه‌ربگرێت

یه‌كێتیی تۆپی پێی ئینگلته‌را داوا له‌ هۆدسۆن ده‌كات مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را وه‌ربگرێت
دیڤید بیرنستاینی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی ئاشكرای كرد یه‌كێتییه‌كه‌ی داوای له‌ رۆی هۆدسۆنی راهێنه‌ری یانه‌ی ویست برۆمیچ ئه‌لبیۆن كردووه‌ پۆستی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می ئینگلته‌را بگرێته‌ ئه‌ستۆ.
ئینگلته‌را دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی فابیۆ كاپیلۆی ئیتاڵی له‌ شوباتی رابردوودا، ده‌یه‌وێ راهێنه‌رێكی نوێ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ ده‌ست نیشان بكات و ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و پۆسته‌ی به‌ ستیوارت پێرسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ته‌مه‌ن 21 ساڵی ئینگلته‌را داوه‌.
برنستاین گوتی یانه‌ی ویست برۆمیچ رێگه‌ی به‌ یه‌كێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ هۆدسۆندا بكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی رۆی تاكه‌ راهێنه‌ره‌ كه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردووه‌ بۆ ئه‌و كاره‌ و له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانم له‌ یه‌كێتیی تۆپی پێ درێژه‌ به‌ دانووستان ده‌ده‌ین له‌و باره‌یه‌وه‌.
له‌ ماوه‌ی رابردوودا قسه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌لایه‌ن هاری ریدناپی راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێره‌وه‌ كرا.
Top