ئه‌لێگری: ئاخ ئه‌گه‌ر به درێژایی ئه‌مساڵ كاسانۆم له‌گه‌ڵدا ده‌بوو
كاسانۆ كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشكه‌وتنی دڵییه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر یاری نه‌كرد، دوێنێ بۆ یه‌كه‌مجار گهرِایهوه ناو یاریگا و توانی گۆڵێك تۆمار بكات و گۆڵێكی تریش دروست بكات و به‌وه‌ش ئومێدی یانه‌كه‌ی هێشته‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی ئیتاڵی.
ئه‌لێگری كه دوێنی یاری ژماره 100ی له‌گه‌ڵ میلان‌دا ئه‌نجامدا گوتی بردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو بۆ ئێمه و له ركابه‌ری له‌گه‌ڵ یۆڤنتۆس بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵ ماینه‌وه، ئێستا چیدی شوێنی هه‌ڵه و له‌ده‌ستدانی خاڵه‌كان نه‌ماوه، ده‌بێ هه‌رسێ یاری داهاتوومان ببه‌ینه‌وه.
ئه‌لێگری هه‌روه‌ها گوتی به‌داخه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له توانا و داهێنانه‌كانی كاسانۆ بێبه‌ش بووم، ئاخ ئه‌گه‌ر ئه‌وم له‌به‌رده‌ستدا ده‌بوو له چه‌ند یاری رابردوودا، ئه‌وكات رووبهرِووی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ده‌بوومه‌وه. زۆر جار گاتۆسۆ و كاسانۆ كێشه‌یان هه‌بوو و ئه‌وه‌ش سه‌رئێشه‌ی زۆری بۆ دروست كردین.