یارییه‌كانی وه‌ك رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی مانچسته‌ر ستی له‌ وازهێنان په‌شیمانم ده‌كه‌نه‌وه‌

یارییه‌كانی وه‌ك رووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی مانچسته‌ر ستی له‌ وازهێنان په‌شیمانم ده‌كه‌نه‌وه‌
لێدوانه‌ ئاگرینه‌كانی لوتكه‌ی خولی نایابی ئینگلیزی له‌ نێوان مانچسته‌ر ستی و مانچسته‌ر یونایتد كه‌ ئه‌مشه‌و ئه‌نجام ده‌درێ درێژه‌ی هه‌یه‌.
یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئیتیحادی تایبه‌ت به‌ یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ئه‌نجام ده‌درێ و تاراده‌یه‌كی زۆر چاره‌نووسی نازناوی ئه‌مساڵی خوله‌كه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌.
رایان گیگزی وێڵزی و یاریزانی قاڵی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ لێدوانی بۆ رۆژنامه‌ی میرۆری به‌ریتانی گوتی هه‌ندێك یاری هه‌یه‌ ناچارم ده‌كات واز له‌ بیرۆكه‌ی وازهێنان له‌ یاری بكه‌مه‌وه‌، وه‌ك یارییه‌كه‌ی ستی چونكه‌ ئه‌وه‌ یارییه‌كی گه‌وره‌یه‌ و چاره‌نووسی نازناوه‌كه‌ یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌.
گیگزی ته‌مه‌ن 39 ساڵ هه‌روه‌ها گوتی له‌م ساته‌ و له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ته‌نیا 3 یاری بۆ كۆتایی هاتنی وه‌رزه‌كه‌، یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر ستی ته‌نیا یارییه‌كی دێربی نابێت، به‌ڵكه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌.
هه‌روه‌ها گوتی پێویسته‌ باش خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین و ئاستێكی زۆر باش پێشكه‌ش بكه‌ین له‌م یارییه‌دا، ئه‌مه‌ش له‌ پێناو تیپه‌كه‌مان و مێژووی گه‌وره‌ی و ئه‌و هانده‌رانه‌ی چاوه‌رِێی بردنه‌وه‌ی نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵمان لێده‌كه‌ن.
یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و یاری ژماره‌ 908 ده‌بێت له‌ مێژووی ئه‌و یاریزانه‌دا.
Top