ئینته‌ر 15 ملیۆن و چه‌ند یاریزانێك ده‌دات بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ لاڤیتزی

ئینته‌ر 15 ملیۆن و چه‌ند یاریزانێك ده‌دات بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ لاڤیتزی
سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كرد یانه‌ی ئینته‌رمیلان هه‌وڵی زۆر ده‌دات بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئیزكیل لاڤیتزی هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی له‌ هاوینی داهاتوودا.
رۆژنامه‌ی گازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرای كرد یانه‌ی ئینته‌ر برِی 15 ملیۆن یۆرۆ و گۆران پاندێڤ و یه‌كێك له‌ دیڤید ڤارۆنی یان جویل ئۆبی ده‌داته‌ یانه‌ی ناپۆلی له‌ پێناو ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ لاڤێتزی.
ئۆریلیۆ لۆرینتسی سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی به‌ مكورِبوون له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی لای خۆی به‌ناوبانگه‌ وپێشتر ئاشكرای كردبوو كه‌ ئاماده‌ نییه‌ گوێ له‌ هیچ ده‌سته‌واره‌یه‌ك بگرێت ئه‌گه‌ر به‌ 31 ملیۆن یۆرۆ كه‌متر ده‌ست پێ بكات و ئه‌و برِه‌ پاره‌یه‌، برِگه‌ی سزایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی لاڤێتزییه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی.
لاڤێتزی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا 11 گۆڵی له‌ 37 یاری یانه‌كه‌یدا تۆمار كردووه‌ و جیا له‌ گۆڵه‌كانی ئه‌و یاریزانه‌ به‌ ئاستێكی به‌رزه‌وه‌ یاری ده‌كات و له‌ یارییه‌كاندا هه‌لی زۆر مه‌ترسیدار بۆ ئه‌دینسۆن كاڤانی هێرشبه‌ری هاورِێی له‌ ریزی ناپۆلی دروست ده‌كات
Top