فارفان گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شالكه‌دا نوێكرده‌وه‌

فارفان گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شالكه‌دا نوێكرده‌وه‌
جیفرسۆن فارفانی هێرشبه‌ری پیرۆیی گرێبه‌سته‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانی تا ساڵی 2016 نوێكرده‌وه‌.
هۆرشت هێڵدی به‌رِێوه‌به‌ری هونه‌ری له‌ یانه‌ی شالكه‌ دوای سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی برووسیا مونشنگلادباخ 4-0 له‌ خولی ئه‌ڵمانی هه‌واڵی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فارفانی ئاشكرا كرد و یانه‌ی شالكه‌ به‌هۆی ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌وه‌ وه‌رزی داهاتوو له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا یاری ده‌كات.
فارفانی 27 له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌شداری یارییه‌كانی شالكه‌ی نه‌كرد، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ دووچاری پێكان هات له‌ ئه‌ژنۆی چه‌پی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌وه‌ش پێشبینی ئه‌وه‌ی هێنایه‌ ئاراوه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ ریزی شالكه‌ برِوات دوای ئه‌وه‌ی له‌ 2008 ه‌وه‌ یاری بۆ كرد.
Top