چێڵسی كرِینی ماركۆ مارینی ئاشكرا كرد
یانه‌ی چێڵسی له ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی له‌سه‌ر تۆرِی ئینته‌رنێت ئاشكرای كرد مارینی ته‌مه‌ن 23 ساڵ به‌رامبه‌ر 8 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی چێڵسییه‌وه كردووه و هاوینی داهاتوو دێته ریزی ئه‌و یانه‌یه.
یانه‌كه هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه جیا له‌و برِه پاره‌یه، رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری به‌لجیكی بۆ ماوه‌ی ساڵێك به شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه ئه‌ڵمانییه‌كه ده‌كات.
مارین كه له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش یاری ده‌كات، هاوینی 2009 له یانه‌ی برووسیا مونشنگلادباخه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤێرده‌ربرێمه‌نه‌وه كرد و به‌یه‌كێك له دیارترین یاریزانانی ناوه‌رِاستی هێرشبه‌ر له خولی ئه‌ڵمانی داده‌نرێت.