گواردیۆلا هاورِێكانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ جێَده‌هێڵێت

گواردیۆلا هاورِێكانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌رشه‌لۆنه‌ جێَده‌هێڵێت
برِیاره‌ ئه‌مرِۆ پێنجشه‌مه‌ پیپ گواردیۆلای راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ساندرۆ رۆسێلی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یدا بكات بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌و راهێنه‌ره‌ و برِیاردان له‌ مانه‌وه‌ یان رۆیشتن له‌ ریزی یانه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌ تا ئێستا گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه‌.
رۆژنامه‌ی ئه‌لمۆندۆی ئیسپانی گوتی رۆژی هه‌ینی داهاتوو گواردیۆلا به‌ فه‌رمی برِیاری خۆی له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێ برِیاری دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌ بدات كه‌ 4 ساڵه‌ راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات ویانه‌كه‌ی گه‌یانده‌ سه‌رووی لوتكه‌ی جیهان.
رۆژنامه‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ گواردیۆلا به‌ هه‌ندێك له‌ هاورِێ نزیكه‌كانی گوتووه‌ كه‌ برِیاری داوه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا نوێ نه‌كاته‌وه‌ و ریزی ئه‌و یانه‌یه‌ جێبێڵێت و هه‌ر ئه‌و برِیاره‌ش وا له‌ رۆسێلی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ ده‌كات داوا له‌ ئه‌ندۆنی زۆبیزاریتا بكات تا په‌نا بباته‌ به‌ر پلان بی و به‌ شوێن راهێنه‌رێكی نوێدا بۆ تیپه‌كه‌ به‌گه‌رِێ له‌ هاوینی داهاتوودا.
ساندرۆ رۆسێل هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی گواردیۆلا ده‌دات به‌ پێدانی به‌ڵێنی زیادكردنی مووچه‌كه‌ی و كرِینی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئه‌و داوایان ده‌كات.
Top