گواردیۆلا هاورِێكانی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌رشه‌لۆنه جێَدههێڵێت
رۆژنامه‌ی ئهلمۆندۆی ئیسپانی گوتی رۆژی هه‌ینی داهاتوو گواردیۆلا به فه‌رمی برِیاری خۆی له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێ برِیاری دووركه‌وتنه‌وه له یانه‌كه بدات كه 4 ساڵه راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات ویانه‌كه‌ی گه‌یانده سه‌رووی لوتكه‌ی جیهان.
رۆژنامه‌كه ئاشكرای كردووه كه گواردیۆلا به هه‌ندێك له هاورِێ نزیكه‌كانی گوتووه كه برِیاری داوه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا نوێ نه‌كاته‌وه و ریزی ئه‌و یانه‌یه جێبێڵێت و هه‌ر ئه‌و برِیارهش وا له رۆسێلی سه‌رۆكی یانه‌كه ده‌كات داوا له ئه‌ندۆنی زۆبیزاریتا بكات تا په‌نا بباته به‌ر پلان بی و به شوێن راهێنه‌رێكی نوێ‌دا بۆ تیپه‌كه بهگهرِێ له هاوینی داهاتوودا.
ساندرۆ رۆسێل هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی گواردیۆلا ده‌دات به پێدانی به‌ڵێنی زیادكردنی مووچه‌كه‌ی و كرِینی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئه‌و داوایان ده‌كات.