مارادۆنا هه‌رِه‌شه‌ی رۆیشتن له یانه‌ی وه‌سڵی ئیماراتی ده‌كات
مارادۆنا كارگێرِیی یانه ئیماراتییه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه كه ئه‌و داوای زیادكردنی یه‌ك دۆلاریش له مووچه‌كه‌ی خۆی ناكات، به‌ڵكه ته‌نیا ده‌یه‌وێ یانه‌كه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكی لێهاتووی نوێ‌دا بكات.
راهێنه‌ره ئه‌رجه‌نتینییه‌كه دڵشكانی خۆی له هه‌ڵسوكه‌وتی كارگێرِیی یانه ئیماراتییه‌كه ده‌ربرِی و گوتی ئه‌وان ته‌نیا دوویاریزانیان كرِی و یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ش ریزی یانه‌كه‌ی جێهێشت.
مارادۆنا راشكاوانه گوتی ئه‌گه‌ر كارگێرِیی یانه‌ی وه‌سڵ پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی خۆی نه‌بێت و یاریزانی نوێ نه‌كرِێت، ناچارم ریزی یانه‌كه جێبێڵم و گرێبه‌سته‌كه‌م هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه.
یانه‌ی وه‌سڵ له ژێر سه‌رپه‌رشتی مارادۆنادا پله‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه و ته‌نیا 4 یاری ماوه بۆ كۆتایی هاتنی وه‌رزی ئه‌مساڵ.