له‌وانه‌یه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداری یۆرۆی 2012 نه‌كات
فریدریچ گوتی هیچ ههرِهشهیهك بۆ به‌شداری نه‌كردن له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه ناكه‌ین.
پێشتر ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان و كه‌سایه‌تی سیاسی و چالاگوانانی به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ، داوایان كرد ئه‌ڵمانیا به‌شداری له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه نه‌كات وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ نارِهزایی دهربرِین به‌رامبه‌ر
سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئۆكرانی به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی گرتن و ئازاردانی تیمۆشینكۆ.
تیمۆشینكۆ تۆمه‌تباره به خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و به ماوه‌ی 7 ساڵ زیندانی سزا دراوه و زۆرینه پێیان وایه ئه‌و سزایه سزایه‌كی سیاسییه.
به‌رپرسێكی یانه‌ی برووسیا دۆرتمۆندی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی به‌هۆی ئازاردانی تیمۆشۆكهوه من له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ناچمه ئۆكرانیا.
له به‌رامبه‌ردا داگمار فریتاگی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا گوتی وه‌رزش رۆڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه، بۆیه ده‌كرێ له رێگه‌ی وه‌رزشه‌وه فشاره‌كانی سه‌ر حكوومه‌ت زیاد بكه‌ین.