له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداری یۆرۆی 2012 نه‌كات

له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداری یۆرۆی 2012 نه‌كات
هاتس پیته‌ری وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئه‌و پێشنیازانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك كه‌س داوا ده‌كه‌ن هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌شداری یۆرۆی 2012 له‌ پۆڵه‌ندا و ئۆكرانیا نه‌كات به‌هۆی مانگرتنی یۆلیا تیمۆشینكۆی كه‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌.
فریدریچ گوتی هیچ هه‌رِه‌شه‌یه‌ك بۆ به‌شداری نه‌كردن له‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌ ناكه‌ین.
پێشتر ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مان و كه‌سایه‌تی سیاسی و چالاگوانانی به‌رگری له‌ مافه‌كانی مرۆڤ، داوایان كرد ئه‌ڵمانیا به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ نه‌كات وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ نارِه‌زایی ده‌ربرِین به‌رامبه‌ر
سه‌ركۆنه‌كردنی هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی ئۆكرانی به‌رامبه‌ر دۆسیه‌ی گرتن و ئازاردانی تیمۆشینكۆ.
تیمۆشینكۆ تۆمه‌تباره‌ به‌ خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و به‌ ماوه‌ی 7 ساڵ زیندانی سزا دراوه‌ و زۆرینه‌ پێیان وایه‌ ئه‌و سزایه‌ سزایه‌كی سیاسییه‌.
به‌رپرسێكی یانه‌ی برووسیا دۆرتمۆندی پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی به‌هۆی ئازاردانی تیمۆشۆكه‌وه‌ من له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ناچمه‌ ئۆكرانیا.
له‌ به‌رامبه‌ردا داگمار فریتاگی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا گوتی وه‌رزش رۆڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌كرێ له‌ رێگه‌ی وه‌رزشه‌وه‌ فشاره‌كانی سه‌ر حكوومه‌ت زیاد بكه‌ین.
Top