پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترینەكانی
یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی سێرجیۆ ئەگوێرۆ كە یەكەم وەرزە لە خولی ئینگلتەرا یاری دەكات بۆ هەردوو خەڵات پاڵێوراوە دوای ئەوەی ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد، بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان جگە لە یاریزان ئەگوێرۆ ناوی هەریەك لە یاریزانان رۆبن ڤان پێرسی لە یانەی ئەرسنال و وێین رونی لە یانەی مانچستەر یونایتد و جۆ هارت گۆڵچی یانەی مانچستەر سیتی و دێڤید سیلڤا لە یانەی مانچستەر سیتی و سكۆت پاركەر لە یانەی تۆتنهام دەست نیشانكراون، چاودێران یاریزان ڤان پێرسی بە نزیكترین یاریزان دادەنێن بۆ وەرگرتنی ئەم خەڵاتە بە تایبەتی دوای ئەوەی توانی یانەی ئەرسنال بگەڕێنێتەوە ململانێ لە سەر پلەی سێیەم دوای ئەوەی لە سەرەتای وەرزەوە یانەكەی لە پلەی 17 دابوون دوای دۆڕاندنیان بەرامبەر یانەكانی لیڤەرپول و مان یونایتد و بلاكبێرن و تۆتنهام، هەروەها تا ئێستا گۆڵكەری خولی ئینگلتەرایە، هەردوو یاریزان وێین رونی و دێڤید سێلڤا ركابەری ڤان پێرسی دەكەن لە سەر خەڵاتەكە .
لە لایەكی دیكەوە دەستەی یاریزانە پیشەگەرەكان ناوی پێنج یاریزانی ئاشكرا كرد كە پاڵێوراون بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی لاو كە بریتین لە سێرجیۆ ئەگوێرۆ لە یانەی مانچستەر سیتی و كایل وۆكەر لە یانەی تۆتنهام و ئەلێكس چامبەرلین لە یانەی ئەرسنال و دانیال ستۆریدج لە یانەی چێلسی و دانی ویلباك لە یانەی مانچستەر یونایتد، چاودێران پێیان وایە كە ئەگوێرۆ بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە .