وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری بادمنتۆن لەشارەكانی كوردستان، لەشاری هەولێر لەهۆڵی یانەی ئەكاد بەسەرپەرشتی یەكێتی بادمنتۆنی كوردستان و بە بەشداری زیاتر 24یانەی شارەكانی كوردستان كەپێكهاتبوون لەهەریەك لەیانەكانی (قەڵای توركمان، ئاكرێ، لەیلان، ئارارات، سۆلاڤی نوێ، ڕواندز، شۆریجە، خاك، هێرش، كەركوك، كۆیە، كەیوان، سۆلاڤ، سەورە، بروسك، ئاڵتون كۆپری، بابەگوڕگوڕ، سۆران، شەقڵاوە، ئەكاد، پێشمەرگەی سلێمانی، سلێمانی، پێشكەوتن، گازی شیمال). پاڵەوانێتیەكە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەشێوازی خول لەئاستی پێشكەوتوان ئەنجامدرا، لەپاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد و ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەیەی خوارەوە بوو.
1-یانەی ئەكاد
2-یانەی سۆلاڤی نوێ
3-یانەی گازی شیمال
3-یانەی ئاكرێ