روونی: تا دێربی مانچستەر تەواو نەبێت ناتوانین باسی نازناوی خولی ئینگلیزی بكەین
هەردوو یانە رۆژی دووشەمەی داهاتوو لەسەر یاریگای ئیمارات بەیەك دەگەن و ئەنجامی ئەو یارییە چارەنووسی خولی ئەمساڵی پریمەرلیگ یەكلا دەكاتەوە.
مانچستەر یونایتد بە جیاوازی 3 خاڵ لە پێش مانچستەر ستییەوەیە لە ریزبەندی خولی ئینگلیزیدا.
روونی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی دەیلی ستار گوتی یاری دێربی یاری كۆتایی خولی ئەمساڵی پریمەرلیگە.
هەروەها گوتی هەموو شتێك بەپێی ئەنجامی ئەو یارییە دەست نیشان دەكرێت، بردنەوەی ئەو یارییە واتای بردنەوەی پریمەرلیگ بۆ ئێمە، خۆ گەر بدۆڕێین ئەوە مانای وایە ئێمە خۆمان كۆمەڵێك گرێ و كێشە كردووە و دەبێ تا وەرزەكە كۆتایی دێت بەدوایەوە بین بۆ ئەوەی چارەسەری بكەین.