لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێرودهۆك دووسەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد

لە خولی بژاردەی عێراقی هەولێرودهۆك دووسەركەوتنی گرنگیان تۆماركرد
گوڵان: كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی، هەردوو یانەكانی هەولێر و دهۆك لە زاخۆ وزەورایان بردەوە .
لەدرێژەی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی، یانەی هەولێر لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەهید فرەنسۆ هەریری میوانداری یانەی زاخۆی كرد، لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد، سەرەتا یانەی زاخۆ لەرێگای ساڵح جابر توانی گۆلێك لە یانەی هەولێر تۆماربكات، دواتریش یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ریزەكانی خۆیان رێك بخەنەوە و دووگۆڵ لە رێگای یاریزانان ئەمجەدڕازی ونەدیم سەباغ بە لێدانێكی ڕاستەوخۆی زۆر جوان تۆماركرد،بەم ئەنجامەش یانەی هەولێر كۆی خالەكانی بۆ49خاڵ بەرزكردەوە لە پێشەنگی یانەكان مایەوە، یانەی دهۆكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی زەورای شاری بەغدای بردەوە بە ئەنجامی (2-1)گۆڵ.
Top