كلوب: ئەوەی تیپەكەم دەیكات مایەی سەرسڕمانە

كلوب: ئەوەی تیپەكەم دەیكات مایەی سەرسڕمانە
یۆرگن كلوبی راهێنەری یانەی برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی دوای بەدەستهێنانی نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی ئەڵمانی گوتی باوەڕ بەوە ناكەم كە تیپەكەم پێشكەشی دەكات.
برووسیا دۆرتمۆند توانی بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی ئەڵمانی مسۆگەر بكات دوای ئەوەی توانی لە نێو یاریگای ئیدۆنا پاركدا لە یانەی برووسیا مونشنگلادباخ بباتەوە 2-0 و بەوەش 8 خاڵ پێش بایرن میونشنی نزیكترین ركابەری كەوت بە 8 خاڵ لە كاتێكدا وەرزەكە تەنیا 2 یاری ماوە.
كلۆب گوتی ئەوەی تیپەكەم لە وەرزی ئەمساڵدا كردی شتێكی شێتانە بوو، بردنەوەی نازناوەكە بۆ وەرزی دووەم لەسەریەك شتێكی مایەی سەرسڕمانە.
هەروەها گوتی ئەگەر یەكێك هەبێ شایستەی بردنەوەی نازناوەكە بێت تیپەكەی ئێمەیە، ناتوانین بە وشە باسی ئەو خۆشییە بكەین، دۆرتمۆند خاوەنی كەسایەتییەكی بەهێز و بێوێنەیە، ئەو یاریزانەكان لەسەر یاریگا دەیكەن جۆرێكە لە شێتی.
Top