جارێكی تر یاریگای زاخۆ نۆژەن دەكرێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە خولی پلەدووەكانی شاری كەركوك دەستپێبكات، دوای ئەوەی لەبارەگای نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان، یەكێتی تۆپی پێی كەركوك لەگەڵ نوێنەری یانەكانی پلەیەك و پلەدووی شاری كەركوك كۆبوونەوە، لەكۆبونەوەكەشدا سەرۆك و ئەندامی یەكێتیەكە تیشكیان خستەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی خولەكان و گفتوگۆیان لەسەر ئاست و توانای یانەكانیان كرد، دواتریش تیروپشكی هەردوو خولی پلە یەكەكان و پلە دووەكانی شاری كەركوك ڕاكێشرا و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو خول دەست بەیارییەكانی بكات. خولی پلە یەكەكان پێكهاتووە لەهەریەك لەیانەكانی (حەویجە، كەیوان، دوبس، ئاڵتون كۆپری) لەكۆمەڵەی یەكەم و(تەئاخی و سۆلاڤ، ئەخا، سۆلاڤی نوێ) لەكۆمەڵەی دووەم یاری دەكەن. لەخولی پلە دووەكانیش حەوت یانە بەشداری دەكەن بەهەمان شێوە دابەشكراوە بەسەر دوو كۆمەڵە بەمشێوەی خوارەوەیە (شۆریجە، لەیلان، پێشەوا) لەكۆمەڵەی یەكەم و(توركمان، ئاشتی، خاك، داقوق) لەكۆمەڵەی دووەم یارییەكانیان ئەنجام دەدەن.