جارێكی تر یاریگای زاخۆ نۆژەن دەكرێتەوە

جارێكی تر یاریگای زاخۆ نۆژەن دەكرێتەوە
دوای ئەوەی لەسەر ئەركی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبڕی 15ملیۆن دۆلار یاریگای نێودەوڵەتی شاری زاخۆ دروست كرا، لەئێستاشدا بەهۆی پاڵە پەستۆی زۆر لەسەر یاریگاكە بۆجارێكی تر فریزی یاریگای زاخۆ نۆژەن دەكرێتەوە، سەرچاوەیەكیش لەیانەی زاخۆ ئەوەی ئاشكرا كرد كە بەهۆی پاڵەپەستۆیەكی زۆر لەسەر یاریگاكە بۆیە فریزی یاریگاكە پێویستی بەنۆژەنكردنەوە دەبێت، بەڵام دەتوانین یارییەكانی خۆشمان لەسەر یاریگاكە ئەنجام بدەین، ماوەی نۆژەنكردنەوەكەش 20ڕۆژی دەوێ لەلایەن كۆمپانیایەكی هۆڵەندیەوە ئەركی نۆژەنكردنەوەی لەئەستۆ دەبێـت، گوتیشی ئێمە لەقۆناغی یەكەم چەند یارییەكمان لەسەر یاریگای یانەی سێمێل ئەنجام دەدا، بەڵام لەئێستادا ئەگەر كارەكانمان بەم ماوە كورتە كۆتایی بێت دەتوانین لەسەر یاریگای خۆمان یاری بكەین و تەواوی كارەكانی یاریگا نێودەوڵەتیەكەش لەساڵی داهاتوو كۆتایی دێت، بەمەش شاری زاخۆ دەبێتە خاوەن یاریگای نێودەوڵەتی و سوودێكی زۆری دەبێت بۆ وەرزشكارانی زاخۆی دەلال.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە خولی پلەدووەكانی شاری كەركوك دەستپێبكات، دوای ئەوەی لەبارەگای نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان، یەكێتی تۆپی پێی كەركوك لەگەڵ نوێنەری یانەكانی پلەیەك و پلەدووی شاری كەركوك كۆبوونەوە، لەكۆبونەوەكەشدا سەرۆك و ئەندامی یەكێتیەكە تیشكیان خستەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی خولەكان و گفتوگۆیان لەسەر ئاست و توانای یانەكانیان كرد، دواتریش تیروپشكی هەردوو خولی پلە یەكەكان و پلە دووەكانی شاری كەركوك ڕاكێشرا و بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە هەردوو خول دەست بەیارییەكانی بكات. خولی پلە یەكەكان پێكهاتووە لەهەریەك لەیانەكانی (حەویجە، كەیوان، دوبس، ئاڵتون كۆپری) لەكۆمەڵەی یەكەم و(تەئاخی و سۆلاڤ، ئەخا، سۆلاڤی نوێ) لەكۆمەڵەی دووەم یاری دەكەن. لەخولی پلە دووەكانیش حەوت یانە بەشداری دەكەن بەهەمان شێوە دابەشكراوە بەسەر دوو كۆمەڵە بەمشێوەی خوارەوەیە (شۆریجە، لەیلان، پێشەوا) لەكۆمەڵەی یەكەم و(توركمان، ئاشتی، خاك، داقوق) لەكۆمەڵەی دووەم یارییەكانیان ئەنجام دەدەن.
Top