روونی داوا لە سكۆڵز دەكات وەرزێكی تریش بمێنێتەوە

روونی داوا لە سكۆڵز دەكات وەرزێكی تریش بمێنێتەوە
واین روونی هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی داوای لە پۆڵ سكۆڵزی ئەستێرەی یانەكەی كرد وەرزێكی تریش لەگەڵیاندا بەردەوام بێت.
روونی گوتی پێویستە سكۆڵز وەرزێكی تریش لەگەڵماندا بمێنێتەوە بەرلەوەی بەیەكجاری واز لە یاریكردن بێنێت.
هەروەها گوتی هەمووان ئاستی ئەو یاریزانە بە تەمەنەیان بینیوە، دوای گەڕانەوەی ئەو تۆپ زیاتر لای تیپەكەی ئێمە دەمێنێتەوە، ئەوە نهێنی گەڕانەوەی سكۆڵزە.
هەروەها گوتی سكۆڵز یاریزانێكی گەورە و بەبایەخە بۆ ئێمە و هیوادارم ساڵێكی تریش لێرە بمێنێتەوە ئنجا بڕیاری دووركەوتنەوەی یەكجاری بدات.
سكۆڵز لە كۆتایی وەرزی رابردوودا وازهێنانی خۆی لە یاریكردن راگەیاند و دواتر بەڕێكەوتن لەگەڵ فێرگسۆنی راهێنەردا جارێكی تر گەڕایەوە یاریگاكان.
Top