یانەی زاخۆ پاڵەوانی بەرزكردنەوەی قوڕسایی كوردستان بوو
بەمەبەستی زیاتر خزمەتكردنی یاری بەرزكردنەوەی قوڕسایی لە كوردستان خزمەتكردنی ئاستەكانی تەمەن بچووك،لە شاری زاخۆ لە هۆڵی چاڵاكی وەرزشی و دیدەوانی شارەكە، بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بەرزكردنەوەی قورسیای كوردستان و بەبەشداری شەش یانەی شارەكانی كوردستان، پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قوڕسایی یانەكانی كوردستان بۆئاستی تەمەن 9تا 14ساڵی ئەنجامدرا،لە پاڵەوانێتیەكەشدا یاریزانانی بەشداربوو لە لە هەر شەش ئاستی تەمەن ملمڵانیەكی بەهێزیان دەكرد بۆبەدەستهێنانی نازناوی خولەكە وبەدەستهێنانی پلەكانی پێشەوەی ریزبەندی ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەیی خوارەوە بوو.
1-یانەی زاخۆ 486خاڵ
2-یانەی سەرچنار 453خاڵ
3-یانەی قەڵای توركمان 430خاڵ