میسی دەبێتە باوك
پێشبینی دەكرێ میسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە لە ماوەی نزیكی داهاتوودا ببێتە خاوەنی یەكەمین منداڵ.
منداڵەكەی میسی لە ئەنتۆنێلا رۆكۆزۆی هاوڕێیەتی كە بەرەچەڵەك ئیتاڵییە و ماوەی چەند ساڵێكە پەیوەندی لەگەڵ میسیدا هەیە.
رۆژنامەنووسێكی ئیسپانی بە ناوی كویم دیمۆنیك كە بەرپرسی بەرنامەی پنتۆ بیلۆتای بەناوبانگە، ئەو زانیارییانەی بڵاوكردەوە و دووپاتی راستی هەواڵەكەشی كردەوە.
بیلۆتا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك گوتی هەواڵی دڵخۆشكەرم بۆ عاشقانی بارسا و یاریزانەكانی پێیە و میسی بەو نزیكانە دەبێت باوك.
تا ئێستا نە میسی و نە هیچ ئەندامێكی ماڵباتەكەی قسەیان لەبارەی راستی و ناڕاستی هەواڵەكەوە نەكردووە.