ڕاهێنەری ئۆروگوای باشترین ڕاهێنەری جیهانە

ڕاهێنەری ئۆروگوای باشترین ڕاهێنەری جیهانە
یەكێتی نێودەوڵەتی مێژوو و ئامارەكانی تۆپی پێ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرگوای ئۆسكار واشنتۆن تابارێزی بەباشترین ڕاهێنەری هەڵبژاردەكان لەساڵی 2011 دەست نیشان كرد و بەپێش ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڤیسینتی دیل بۆسكی كەوت كە لەپلەی دووەم هات، یەكێتی ناوبراو ڕایگەیاند كە پسپۆران و چاودێران لە81 وڵات 200 خاڵیان بەخشیە تابارێز بەجیاوازی 14 خاڵ لەگەڵ دیل بۆسكی دووەم.
تابارێز لەساڵی 2006ـەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرگوایە و لەساڵی 2011 توانی جامی كوپا ئەمریكا بۆ ئۆرگوای بەدەست بهێنێت، هەر چوار باشترین ڕاهێنەری ساڵی 2010 پارێزگارییان لەپلەكانی یەكەم تا چوارەم كرد، بەڵام بە ڕیزبەندێكی جیاواز، لەساڵی 2011 ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ڤەنزویلا سیزار ئەلیخاندرۆ ڤاریاس بووە یەكەم ڕاهێنەری ئەم هەڵبژاردەیە كە ناوی لەباشترین 10 ڕاهێنەری جیهان هاتووە. ئەمەش ڕیزبەندی باشترین 10 ڕاهێنەری هەڵبژاردەكانە لەساڵی 2011:
1- ئۆسكار واشنتۆن تابارێز. هەڵبژاردەی ئۆرگوای. 200 خاڵ
2- ڤیسنتی دیل بۆسكی. هەڵبژاردەی ئیسپانیا. 186 خاڵ
3- یواكیم لۆف. هەڵبژاردەی ئەڵمانیا. 169 خاڵ
4- پێرت ڤان مێرڤیك. هەڵبژاردەی هۆڵەندا. 81 خاڵ
5- ئەلبەرتۆ زاكیرۆنی. هەڵبژاردەی ژاپۆن. 24 خاڵ
6- فابیۆ كاپیللۆ. هەڵبژاردەی ئینگلتەرا. 23 خاڵ
7- مۆرتن ئۆلسن. هەڵبژاردەی دانیمارك. 20 خاڵ
8- سیزار ئەلیخاندرۆ ڤاریاس. هەڵبژاردەی ڤەنزویلا. 12 خاڵ
9- جیۆڤانی تراپاتۆنی. هەڵبژاردەی كۆماری ئێرلەندا. 12 خاڵ
10- سلاڤین بیلیچ. هەڵبژاردەی كرواتیا. 11 خال
Top