لە خولی پلە یەكی كوردستان: مەخمور،سۆلاڤی گۆڵباران كرد
لەمیانی یارییەكانی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان یانەی مەخمور سەركەوتنێكی گەوەری تۆماركرد.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی پلە یەكی یانەكانی كوردستان،لەسەر یاریگای شەهیدان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزش دۆست،هەردوو یانەی مەخمور وسۆلاڤی شاری كەركوك بەیەك گەیشتن،لەگێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی سۆلاڤ بەهێرش بردن دەستیان بە یاری كردن كردو لە خولەكی 3ی یارییەكە یاریزان حەیدەرعەلی یانەی سۆلاڤی پێشخست،لەدوایی ئەم گۆلەش یاریزانانی مەخمور خۆیان رێكخست ورێزەكانیان توكمەكردن بەهێرشبردن بۆسەر گۆڵی یانەی میوان چەندین هێرشی یەك لەدوای یەكیان بردە سەرگۆڵی سۆلاڤ لەم ناوەشدا یانەی مەخمور دووگۆڵی لەرێگای یاریزانان خەلەف عەبد ئیبراهیم وئەیادمەتەر تۆماركرد،ئەم گێمە بەم ئەنجامە بۆیانەی مەخمور بەكۆتایی هات.
لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی مەخمور باشتر دەركەوتن وكۆنترۆلی یاریگایان كردبوو لەگشت هێلەكانی یاریگا هێرشیان دەبردەی سەرگۆڵی تیپی یانەی سۆلاڤ لەم ناوەشدا یانەی مەخمور توانی سێ گۆڵی تر لە رێگای یاریزانان (ئاودێرئەبوبەكر2گۆڵ وئەیادمەتەر)تۆماكردو یانەی سۆلاڤیش گۆلێكی لەرێگای یاریزان مەحمەدسەعید تۆماكرد،بەم ئەنجامەش یارییەكە بە ئەنجامی (5-2)گۆڵ بۆبەرژەوەندی یانەی مەخمور كۆتایی هات و یانەی مەخمور توانی سێ خاڵی گرنگ لەم یارییە بەدەستبهێنێ .