راهێنەری یۆڤنتۆس: زەحمەتە بتوانین تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ بەبێ دۆڕان بەردەوام بین

راهێنەری یۆڤنتۆس: زەحمەتە بتوانین تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ بەبێ دۆڕان بەردەوام بین
ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی یۆڤنتۆسی ئیتاڵی بە دووری زانی یانەكەی بتوانێ تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ خۆی لە دۆڕان بپارێزێت.
یانەی یۆڤنتۆس تاكە یانەی ئیتاڵیایە و سێیەم یانەی ئەوروپایە لەگەڵ یانەكانی پۆرتۆ و بەنفیكای پورتوگالی كە لە وەرزی ئەمساڵی خولی ناوخۆییدا هیچ یارییەكی نەدۆڕاندووە.
كۆنتی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی تۆتۆت سپۆرت گوتیی خولی ئیتاڵی خولێكی قورسە، ئەستەمە تیپێك هەبێت بتوانێ تا كۆتایی وەرز هیچ یارییەك نەدۆڕێنێت.
یۆڤنتۆس تا ئێستا 17 یاری ئەنجامداوە كە هیچ كامیانی نەدۆڕاندووە.
هەروەها گوتی تا سەر ناتوانین ئەوە بكەین، هەندێك یاری ئاستت دادەبەزێت، یان یاریزانەكان ماندوودەبن، یان بەخت یاوەرت نابێت و دووچاری دۆڕان دێیت، كەواتە نەدۆڕان زەحمەتە، هەرچەندە من هیواخوازم بتوانین لە وەرزی ئەمساڵدا ئەوە بكەین.
یانەی یۆڤنتۆس بە هاوتای یانەی میلان پێشەنگی خولی ئیتاڵی گرتووە.
Top