خراپترین سەرەتای بەرشەلۆنە لەگەڵ گواردیۆلا لە دەرەوەی یاریگای خۆی
بەهۆی ئەو ئاستە خراپەوە كە بەرشەلۆنە لە دەرەوەی یاریگای خۆی پێشكەشی دەكات، یانەكە خراپترین سەرەتای لەگەڵ گواردیۆلادا تۆمار كردووە لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا.
لە هەموو یارییەكانی یانەكە لە وەرزی ئەمساڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دووچاری كێشە هاتووە، ئەمە لە كاتێكدا كە وەرزی رابردوو یانەكە تا ئەم قۆناخەی خولەكە هەموو یارییەكانی دەرەوەی یاریگای خۆی بەبێ لەدەستدانی هیچ خاڵێك بردبووەوە.
تا ئێستا بەرشەلۆنە لە وەرزی ئەمساڵدا 8 یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی كردووە و تەنیا 3 سەركەوتنی تۆمار كردووە.
یاری یەكەمی یانەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر سۆسیداد بوو كە 2-2 كۆتایی هات و دواتر بەرامبەر ڤالنسیا هەمان ئەنجامی بەدەست هێنا و لە یاری سێیەمیدا بەرامبەر خیخۆن بردییەوە 1-0 و لە یاری چوارەمیدا سەركەوتنی بەسەرە گرانادادا تۆمار كرد 1-0 و لە یاری پێنجەمیدا بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو یەكسان بوو 2-2 و یاری شەشەمی یانەكە بەرامبەر گیتافی بە دۆڕان 1-0 كۆتایی هات و یاری حەوتەمی بەرامبەر ریال مەدرید بوو كە 3-1 بردییەوە و هەشتەم یاریش بەرامبەر ئیسپانیۆل 1-1.
بەرشەلۆنە لە وەرزی ئەمساڵدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەیتوانی تا ئێستا 24 خاڵ بەدەست بێنێت كەچی تەنیا 11 خاڵی بەدەست هێناوە.