توێژینەوەیەك: بەهای مۆرینۆ لە گواردیۆلا زیاترە
توێژینەوەكە كە دانییل سا لە قوتابخانەی ئای پی ئەی ئێمی پورتوگالی ئامادەی كردووە پشتی بە ئاماژەی ناوبانگی وەرزشی بەستووە كە پێوانەدەكرێ بەهۆی كاریگەریی میدیایی و ئامادەبوون لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و دەستكەوت و بەهای بازاڕگەری و باڵازراوی.
بەپێی ئەو پێوەرانە مۆرینۆ 74 لەسەدی هێناوە و لە بەرامبەردا گواردیۆلا 56 خاڵی بەدەست هێناوە.
ئامادەبوون لەبەردەم راگەیاندندا یەك لە هۆكارەكانی سەركەوتنی مۆرینۆیە چونكە كۆنگرە رۆژنامەوانی و لێدوانەكانی مۆرینۆ زۆر زیاتر لەوانەی گواردیۆلا سەرنجێڕاكێشترن.
خاوەنی توێژینەوەكە دەڵێ ئەم تایبەتمەندییەی مۆرینۆ بۆ شێواز و نامە و لێدوانەكانی لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكاندا دەگەڕێتەوە.
لە رووی داهاتیشەوە مۆرینۆ لە پێش گواردیۆلاوەیە كە پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی باشترین راهێنەری 2011، لە كاتێكدا مۆرینۆ مووچەی ساڵانەی 13 ملیۆنە و نزیكەی 5 ملیۆنیش لە رێكلامدا وەردەگرێت.
هەرچی گواردیۆلایە مووچەكەی دەگاتە 12 ملیۆن و 3 ملیۆنیش لە ریكلامدا وەردەگرێت.
لە رووی نازناو بەدەست هێنانیشەوە مۆرینۆ لە پێش پیپەوەیە كە رێژەی خەڵاتەكانی 65 لەسەد بووە بەرامبەر 62 لە سەد بۆ گواردیۆلا، بەڵام لە رووی بردنەوەی یارییەوە گواردیۆلا 65 خاڵی بەدەست هێناوە و مۆرینۆ 62 خاڵ.