لە خولی نایابی كوردستان: هەولێروهەندرێن لە پێشڕەوی دان
لەمیانی یاریەكانی هەفتەی شانزەی یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان هەولێروهەندرێن بەردەوامن لە كۆكردنەوەی خاڵ.
لەسەر یاریگای دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادبوونی ژمارەیەك لەهاندەرانی وەرزش دۆست هەردوو یانەی هەولێرو شێروانە بەیەك گەیشتن لەم یاریشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردو سەرئەنجامیش یانەی هەولێر بە زەحمەت بە دووگۆڵ بەرامبەرگۆلێك یارییەكەی بردەوە،یانەی هەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی نەورۆزی بردەوە بە گۆلێكی بێ بەرامبەر نیانەی بروسكیش لەسەر یاریگای خۆی لە یانەی ئاراراتی بردەوە بە گۆلێك بێ بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێریش بە هەلۆ دۆڕا بە هەمان ئەنجام یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش لە یانەی سلێمانی بردەوە بە هەمان ئەنجام،یانەی زاخۆش لەكەركوكی بردەوە بە دووگۆلی بێ بەرامبەر،یانەی زێرڤانیش لە یانەی سەوەری بردە بەهەمان ئەنجام.