گواردیۆلا: بەرشەلۆنە هیچی نوێی دانەهێناوە و هیچ نهێنییەك لە سەركەوتنەكانماندا نییە

گواردیۆلا: بەرشەلۆنە هیچی نوێی دانەهێناوە و هیچ نهێنییەك لە سەركەوتنەكانماندا نییە
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەر لە بەریەككەوتنی یانەكەی لەگەڵ یانەی ئیسپانیۆل لە خولی لیگا تیشكی خستە سەر ئەو قسانەی كە رۆژنامەكانی ئیسپانیا پێیان وایە یانەی بەرشەلۆنە شتی نوێی لە تۆپی پێدا داهێناوە و هەندێك نهێنی هەیە لە كاتی یاریكردنی تیپەكەدا تەنیا راهێنەرەكەی دەیزانێت.
پیپ گوتی بەرشەلۆنە تەنیا هەوڵ دەدات یارییەكی باش بكات، هیچمان دانەهێناوە و هیچ نهێنییەك لە كاتی یاریكردنی ئێمەدا نییە، چونكە جوانیی وەرزش لەوەی تیپێك چۆن تواناكانی هەمووی لە كاتی یاریدا بەكاردەهێنێت بۆ خستنی ركابەرەكانی.
گواردیۆلا گوتی ئێمە دەمانەوێ ئەوەی هەمان لە بەرامبەر تیپێكی لە ئێمە باشتردا كە ریال مەدریدە بەكاری بهێنین و هەموو كەسێكی تریش دەتوانێ ئەوە بكات.
راهێنەرە گەنجەكە دووپاتی كردەوە لیگا تامێكی تایبەتی هەیە و گوتی ئێستا ئێمە لەسەر 3 نازناو یاری دەكەین، زۆر كەس پێیان وایە بردنەوەمان لە ئیسپانیۆل كارێكی ئاسانە كە من وای نابینم چونكە ئەوان تیپێكی جیڕ و بە توانان.
Top