ئەلێگری: نامەوێ ببمە راهێنەری ئینتەر میلان
ئەلێگری لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا گرێبەستەكەی لەگەڵ میلاندا كۆتایی دێت و بەهۆی ئەوەوە قسەی زۆر لەسەر ئەوە هەیە كە روو لە یانەی ئینتەر میلان دەكات.
ئەلێگری گوتی ئینتەر پەیوەندییان بە منەوە نەكردووە، بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ میلان رێك دەكەوم بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەم بۆ دوو ساڵی تر، جا گرنگ نییە ئەوە ئێستا رووبدات یان پاش چەند هەفتەیەكی تر.
هەروەها گوتی من دەمەوێ لە میلان بمێنمەوە ئەگەر سەرۆك و جێگری سەرۆكی یانەی میلان ئەوەیان بووێت.
پێشتر گالیانی جێگری سەرۆكی میلان ئاشكرای كردبوو كە ئەلێگری تا 2014 گرێبەستەكەی لەگەڵ میلاندا نوێ دەكاتەوە.
هەروەها گوتبووی هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ ئەو راهێنەرەدا نییە، پێشتر سەرزارەكی لەسەر ئەوە رێكەوتووین تا 2014 گرێبەستەكەی نوێ بكەینەوە و دواكەوتنی بە فەرمی كردنی ئەو بابەتە هیچ كێشەیەكی بۆ دروست نەكردووین، چونكە بە زووترین كات ئەوە دەكەین.