مۆرینۆ: بردنەوەی لالیگا بۆ ئێمە گرنگترە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا

مۆرینۆ: بردنەوەی لالیگا بۆ ئێمە گرنگترە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرای كرد بردنەوەی نازناوی لالیگا لە وەرزی ئەمساڵدا بە ئامانجی یەكەمی خۆی دادەنێت.
مۆرینۆ گوتی نازناوی خولی لالیگا ئەمساڵ بۆ ئێمە لە جامی شای ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا گرنگترە.
هەروەها روونی كردەوە كە ئامانجی سەرەكی یانەكەی خولی ئیسپانییە و گوتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئامانجی هەموو ئەو یانانەیە كە گەیشتوونەتە قۆناخی شازدەی پاڵەوانیەتییەكە.
راهێنەرە پورتوگالییەكە كە پێشتر لەگەڵ پۆرتۆ و ئینتەرمیلاندا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی بەدەست هێناوە گوتی لەو پاڵەوانیەتییەدا هەندێك یانە بە رێكەوت نازناوەكە دەبەنەوە، یان بەهۆی هەندێك وردەكارییەوە كە لە یارییەكدا روودەدات وەك ئەوەی تیپێك هەندێك یاریزانی راگیراون یان پێكراون و ئەوەش هەلی بردنەوە بە یانەیەكی تر دەدات.
روونی كردەوە كە خولی ناوخۆیی ئەو پاڵەوانیەتییەیە كە ئەو یانەیە دەیباتەوە كە شایستەیەتی و لەبەرئەوەشە ئەمساڵ بردنەوەی ئەو نازناوەی كردووەتە ئامانجی سەرەكیی خۆی.
Top