هالك بە چوونە چێڵسی خۆشحاڵە
هالكی بەرازیلی دووپاتی كردەوە كە بە دووری نازانێت بچێتە یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئەگەر گرێبەستێكی باش پێشكەشی خۆی و یانەكەی بكەن.
لە ماوەی رابردوودا قسەوباسی زۆر لەسەر ئەوە هەیە كە هالك دەچێتە چێڵسی بۆ ئەوەی جارێكی تر بچێتەوە ژێر دەستی ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەری پێشووی بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبەری یانەكە.
هەرچەندە گرێبەستی هالك لەگەڵ پۆرتۆ دەبێ تا هاوینی 2016 بەردەوام بێت، بەڵام رۆژنامەكان ئاشكرایان كردووە چێڵسی ئامادەیە پارەی بەندی سزایی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو هێرشبەرە لەگەڵ یانەی پۆرتۆدا بدات بۆ ئەوەی هالك بباتە ریزەكانییەوە.
پارەی بەندی سزایی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هالك لەگەڵ پۆرتۆ 100 ملیۆن یۆرۆیە.
هالك لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ئەبۆلای پورتوگالی گوتی كەس نازانێ سبەی چی روودەدات، بەڵام ئەگەر چێڵسی گرێبەستێكی باش پێشكەشی خۆم و یانەكەم بكات، دڵنیام لەوەی هیچ كێشەیەك لە رۆیشتنم بۆ چێڵسی دروست نابێت.