داگلیش: پەلەمان نییە لە گەڕانەوەی جیرارد

داگلیش: پەلەمان نییە لە گەڕانەوەی جیرارد
كینی داگلیشی راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دووپاتی كردەوە پەلە لە گەڕانەوەی جیرارد بۆ یاریكردن ناكەن.
ستیڤن جیراردی كاپتن و ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیز، ماوەیەكی درێژە بەهۆی پێكانەوە لە ریزی یانەكەی دابڕاوە.
جیرارد لە 3 یاری رابردووی یانەكەیدا وەك یاریزانی یەدەگ بۆ چەند خولەكێكی كەم یاری كردووە، بەڵام تا ئێستا وەك یاریزانی سەرەكی نەگەڕاوەتەوە ریزی یانەكە لەوكاتەوەی نەشتەرگەری لە ناوچەی حەوزیدا ئەنجامداوە.
كینی داگلیشی راهێنەری یانەكە گوتی ناتوانین ئەوە لەبەرچاو نەگرین كە جیرارد ماوەیەكی زۆرە یاری نەكردووە بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە كە ئەنجامی داوە، لەبەرئەوە ئێمە پەلەمان نییە لە گەڕانەوەی بۆ ریزی یانەكە.
یانەی لیڤەرپوول سەرەتای ئەم هەفتەیە دووچاری دۆڕانێكی قورس هات بەرامبەر یانەی مانچستەر ستی 3-0 لە خولی ئینگلیزی.
Top