سانتۆس رازییە گانسۆ بفرۆشێت
گانسۆ یەك لە یاریزانە درەوشاوەكانی ئێستای خولی بەرازیلە و زۆرینەی رۆژنامەكانی ئەو وڵاتە بە كاكای نوێی ناودەبەن.
لەو چوارچێوەیەدا لویس ئەلڤارۆی سەرۆكی یانەی سانتۆس لە لێدوانی بۆ ماڵپەری گلۆبۆی بەرازیلی گوتی ئەگەر گانسۆ خۆی بە رۆیشتن لە ریزی یانەكە رازی بێت، ئێمە تەنیا ئەوەندەمان لەسەرە گوێ لەو گرێبەستانە بگرین كە پێشكەشی دەكرێن، بەڵام تا ئێستا هیچ گرێبەستێك پێشكەشی گانسۆ نەكراوە.
هەروەها گوتی ناتوانین رێگری لە گانسۆ بكەین، چونكە ویستی ئەو یاریزانە گرنگترە، ئێمە بە دوای بەرژەوەندی خۆماندا دەگەڕێین و مافی ئەوە بەویش دەدەین بە هەمان شێوە بیر لە بەرژەوەندی خۆی بكاتەوە.