ئامادەیی گوڵان بووە پاڵەوان بوو

ئامادەیی گوڵان بووە پاڵەوان بوو
گولان:كارزان كانەبی
لەدرێژەی كاروچاڵاكیەكانی بەشی چاڵاكی و وەرزشی سەر بەپەروەردەی خەبات كۆتایی هێنا بە خولی تۆپی پێی ئامادییەكانی سنووری پەروەردەی خەبات،بە ئامادەبوونی بەكر كەریم بەڕێوەبەری پەروەردەی خەبات وچەندین سەرپەرشتیاری پەروەدەیی وژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی لەسەر یاریگای تازەی یانەی خەبات یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی ئامادەییەكانی سنووری ئامادەییەكانی پەروەردەی خەبات لە نێوان هەردوو ئامادەیی گوڵان وئایندە بەڕێوەچوو،لە یارییەكەشدا یاریزانانی هەردووڵا بەدرێژایی یارییەكە ئاستێكی بەرزی یاری تۆپی پێیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد،سەرئەنجامیش هەرقوتابخانە بەگۆڵێك كۆتاییان بەیارییەكە هێنا دواتر پەنایان بردە بەر لێدانی سزای یەك لای كەرەوە لە ئەنجامی كۆتایشدا قوتابخانەی گوڵان توانی نازناوی خولەكە بەدەست بهێنێ دوای ئەوەی یارییەكەی بە ئەنجامی (5-4)گۆڵ بردەوە،كە 20ئامادەیی لەسنووری پەروەدەكە بەشداریان كردبوو،بۆماوەی یەك مانگ ركابەرییان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی خولەكە.
Top