سیروانی نوێ وقەڵا گەیشتنە نایابی كوردستان

سیروانی نوێ وقەڵا گەیشتنە نایابی كوردستان
گولان:كارزان كانەبی
بەسەر پەرشتی یەكێتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی كوردستان وبۆماوەی دوو رۆژ لە هۆڵی سەنتەری بلووی نێودەوڵەتی لە هەولێری پایتەخت، خولی پلە یەكەكانی كوردستان بەبەشداری هەریەك لە یانەكانی (قەڵای توركمان،پیشەسازی،كۆیە،رواندز،چۆمان،سیروانی نوێ،چوارقوڕنە،سۆلاڤی نوێ،دووز،دوبس،ئەرمەن،باباگوڕگور،زێرەڤانی) بۆئاستی پێشكەوتووان بە سیستەمی كرانە دەرەوە بە دوودۆڕاندن دەستی پێكرد،لە یارییەكانیش یاریزانانی بەشداربووی تیپەكان،ملمڵانییان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی دووپلێتی سەركەوتن بۆیارییەكانی قۆناغی داهاتووی خولی نایابی كوردستان،یاریزانانی بەشداربووش ئاستێی بەرزیان پێشكەش كرد لە یارییەكان سەر ئەنجامیش هەریەك لە یانەكانی قەڵای توركمان وسیروانی نوێ لە هەریەك لە شارەكانی هەولێروسلێمانی گەیشتنە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بریارە لە داهاتوو یارییەكانی بەرێوە بچێت.لەكۆتایشدا خەڵات ودیاری بەسەر یاریزانان وتیپە سەركەوتوەكان دابەشكرا.
Top