سۆلاڤ پاڵەوانێتی لەش جوانی یانەكانی كەركووك بوو
لە شاری كەركووك بەسەرپەرشتی لقی كەركووكی یەكێتی لەشجوانی،پاڵەوانێتی لەش جوانی یانەكانی شاری كەركووك بەڕێوە چوو بە بەشداری هەریەك لە یانەكانی (سۆلاڤ،ئاشوری،ریاز،حەویجە،باباگوڕگوڕ،كەركووك،سەورە)لە هۆڵی نوێنەرایەتی كەركووك نمایشی لەشجوانانی یانە بەشداربووەكان بەڕێوە چوو،لە كێشەكانی(55كگم تا +100كگم)،یانەكانیش ملمڵانیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەی یەكەمی پاڵەوانێتەیەكە ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-یانەی سۆلاڤ 120خاڵ
2-یانەی ئاشوری 85خاڵ
3-یانەی باباگوڕگوڕ69خاڵ
لەكۆتایش خەڵات ودیاری بەسەر یاریزانە سەركەوتووەكان دابەشكرا.