160 هەزار پاوەندی هەفتانە لە ستییەوە بۆ دی رۆسی
دی رۆسی كە یاریزانێكی خۆشەویستی یانەی رۆمایە و هاندەرانی یانەكە ریزی زۆری لێدەگرن، نازانێ بڕیار لەوە بدات خۆشەویستی هاندەرانی یانەكەی هەڵبژێرێت یان چوونە مان ستی.
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دەڵێ گرێبەستی دی رۆسی لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا لەگەڵ رۆما كۆتایی دێت و یانەی مانچستەر ستی ئامادەیە بڕی 160 هەزار پاوەندی هەفتانە بەو یاریزانە بدات ئەگەر بچێتە ریزەكانییەوە.
ئەگەر دی رۆسی بەو مووچەیە رازی بێت ئەوا مووچەی ساڵانەی دەبێتە 7 ملیۆن پاوەند و دەبێتە مووچە بەرزترین یاریزانی ئیتاڵی.