دیل بۆسكی هۆشداری دەداتە تۆرێس

دیل بۆسكی هۆشداری دەداتە تۆرێس
دیل بۆسكی هۆشداری دایە فرناندۆ تۆرێس و گوتی لەوانەیە لە یارییەكانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای دوور بخاتەوە.
دیل بۆسكی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا هۆشداری دایە فرناندۆ تۆرێسی هێرشبەری یانەی چێڵسی و بە دووری نەزانی ئەگەر ئەو یاریزانە ئاستی هەروا خراپ بێت، لە ریزی هەڵبژاردەكەی درووی بخاتەوە.
دیل بۆسكی لە چاوپێكەوتنێكدا گوتی فرناندۆ یەك لە یاریزانەكانی ئەو پێكهاتە مێژووییەی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە كە نازناوی یۆرۆ و جامی جیهانیان بەدەست هێناوە، بەڵام ئەو ئێستا لە چێڵسی یاریزانێكی سەرەكی نییە و ئەمەش زۆر جێگەی مەترسییە بۆ ئەو.
هەروەها گوتی لەوانەیە تۆرێس بەهۆی ئەو ئاستە خراپەوە توانای گەڕانەوە بۆ ریزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەشداریكردن لە یارییەكانی هەڵبژاردەكەی نەبێت، چونكە ئێستا ئێمە هێرشبەرانی تری وەك لۆرێنتی، سۆلداد و چەندانی ترمان هەیە.
تۆرێس لەوكاتەوەی لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە كرد وەك یاریزانی سەرەكی بەشداری یارییەكانی یانەكەی ناكات و ئاستی بە شێوەیەكی مەترسیدار دابەزیوە.
Top