مۆندیالی یانەكان.. بەرشلۆنە بۆ جاری دووەم بووە پاڵەوان

مۆندیالی یانەكان.. بەرشلۆنە بۆ جاری دووەم بووە پاڵەوان
لە یاریگای یۆكۆهاما نیسان لە شاری تۆكیۆی پایتەختی وڵاتی ژاپۆن یارییەكانی مۆندیالی یانەكان لە یاری تۆپی پێ بۆ ساڵی 2011 كۆتایی هات و تیایدا یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بۆ جاری دووەم لە مێژوویدا نازناوەكەی بەدەست هێنا دوای ئەوەی لە یاری كۆتایی دا بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی سانتۆسی بردەوە، لە سەرەتای یارییەكەوە یاریزانانی یانەی بەرشلۆنە كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد و توانیان چوار گۆڵ تۆمار بكەن لە رێگای یاریزانان (لیۆنیل میسی) لە خولەكەكانی 18 و 82 و (زاڤی هێرناندیز) لە خولەكی 24 و (سیسك فابریگاس) لە خولەكی 45، ئەوە جاری دووەمە یانەی بەرشلۆنە مۆندیالی یانەكان بەدەست دەهێنێت لە دوای ساڵی 2009، لە لایەكی دیكەوە یانەی سەدی قەتری پلەی سێیەمی بەدەست هێنا دوای ئەوەی توانی بە لێدانی یەكلاكەرەوە (5 – 3) گۆڵ لە یانەی كاشیوا ریسۆلی ژاپۆنی بباتەوە دوای ئەوەی كاتی یاسایی یارییەكە بە بێ گۆڵ كۆتایی هات.
لەدوای تەواو بوونی یاری كۆتایی و بە ئامادەبوونی جۆزیف سیپ پلاتەر سەرۆكی فیفا و چەندین كەسایەتی وەرزشی جیهانی رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكان بەڕێوەچوو كە تیایدا یانەی بەرشلۆنە سەرجەم خەڵاتەكانی وەرگرت، خەڵاتەكانیش بەم شێوەیە بوون:
* خەڵاتی یاری پاك .. یانەی بەرشلۆنە
* خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری كۆتایی. لیۆنیل میسی لە یانەی بەرشلۆنە، خەڵاتەكەش بریتی بوو لە ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتای 2012
* خەڵاتی باشترین یاریزانی مۆندیال:
تۆپی زێڕین . لیۆنیل میسی لە یانەی بەرشلۆنە
تۆپی زیوین . زاڤی هێرناندیز لە یانەی بەرشلۆنە
تۆپی برۆنز . نیمار دا سیلڤا لە یانەی سانتۆس
* گۆڵكەری مۆندیال . لیۆنیل میسی و ئەدریانۆ لە یانەی بەرشلۆنە بە تۆماركردنی دوو گۆڵ
فیفا وەك خەڵاتی دارایی بڕی 16.5 ملیۆن دۆلاری دابەشكرد بە سەر یانە بەشداربووەكان :
1- بەرشلۆنە 5 ملیۆن دۆلار 2- سانتۆس 4 ملیۆن دۆلار 3- سەدی قەتەری 2.5 ملیۆن دۆلار 4- كاشیوا ریسۆلی ژاپۆنی 2 ملیۆن دۆلار 5- مۆنتێری مەكسیكی 1.5 ملیۆن دۆلار 6- تەرەجی تونسی 1 ملیۆن دۆلار 7- ئۆكلاندی نیوزەلەندی 500 هەزار دۆلار
یارییەكانی مۆندیالی یانەكان لە لایەن فیفاوە بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2000 ئەنجامدراو دواتر لە ساڵی 2005 وە ساڵانە لە كۆتایی ساڵ بە بەشداری پاڵەوانی كیشوەرەكان ئەنجام دەدرێت، ئەمەش لیستی زێڕینی پاڵەوانانی مۆندیالی یانەكانە:
2000 . یانەی كۆرنشیانزی بەرازیل
2005 . یانەی ساوپاولۆی بەرازیل
2006 . یانەی ئینتەرناسیونالی بەرازیل
2007 . یانەی ئەی سی میلانی ئیتالیا
2008 . یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلتەرا
2009 . یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا
2010 . یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالیا
2011 . یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانیا
Top