نیمار بۆ گواردیۆلا.. لەگەڵ خۆت بمبە بۆ بەرشلۆنە

نیمار بۆ گواردیۆلا.. لەگەڵ خۆت بمبە بۆ بەرشلۆنە
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیا لە ماڵپەڕی ئەلكترۆنی رایگەیاند یاریزانی لاوی یانەی سانتۆسی بەرازیلی نیمار دا سیلڤا داوای لە راخهێنەری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی پیب گواردیۆلا كردووە بۆندی لەگەڵ مۆر بكات بۆ ئەوەی لە ریزی یانەكەی هەرێمی كەتالۆنیا یاری بكات، رۆژنامەكە روونی كردەوە لەكاتی دابەشكردنی خەڵاتەكانی مۆندیالی یانەكان گواردیۆلا باوەشی لە نیمار گرتووە و نیمار پێی گووتوە: لەگەڵ خۆت بمبە بۆ بەرشلۆنە.
هەروەها رۆژنامەكە ئەوەشی راگەیاندووە كە ساندرۆ رۆسیلی سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە بەگەرمی سڵاوی لە نیمار كردووە، نیمار لە دوای تەواو بوونی یاری كۆتایی مۆندیالی یانەكان سەرسامی خۆی بە شێوازی یاریكردنی یانەی بەرشلۆنە دەڕبڕیوە و بە باشترین تیپی تۆپی پێی جیهانی وەسف كردووە.
لە لایەن خۆیەوە ساندرۆ رۆسیل سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە لە دوای گەڕانەوەی بۆ شاری بەرشلۆنە بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە بڕیاری هاتنی یاریزان نیمار بۆ یانەی بەرشلۆنە بۆ راهێنەری یانە گواردیۆلا دەگەڕێتەوە ئەگەر ئەو پێویستی بە توانكانی نیمار هەبێت ئەوە بۆندی لەگەڵ مۆر دەكەین.
Top