جۆكۆڤیج.. نهێنی خۆئامادەكردنی بۆ ساڵی تازە ئاشكرا دەكات

جۆكۆڤیج.. نهێنی خۆئامادەكردنی بۆ ساڵی تازە ئاشكرا دەكات
یاریزانی تێنسی سەر زەوی سڕبی نۆڤاك جۆكۆڤیج پۆلینكاری یەكەمی جیهان بە بەشداریكردنی لە پاڵەوانیەتی ئەبوزەبی نمایشگەری لە كۆتایی ساڵی 2011 وەرزی تازەی خۆی دەست پێ دەكات، جۆكۆڤیج لە لێدوانێكیدا دووپاتی كردەوە كە بڕوایەكی تەواوی بە خۆی هەیە دەسكەوتەكانی ساڵی 2011 لە ساڵی داهاتوو دووبارە بكاتەوە هەروەها نهێنییەكانی خۆئامادەكردنی بۆ وەرزی تازە ئاشكرا كرد، جۆكۆ ڤیج لە لێدوانەكەی گوتی: من دەتوانم دەسكەوتەكانی ساڵی 2011 دووبارە بكەمەوە چونكە لە یاری تێنسدا هیچ شتێك مەحاڵ نییە، من دەزانم ئەگەر دەسكەوتەكان دووبارە ببنەوە كارێكی خەیاڵیە و زۆر زەحمەتە رووبدات بەڵام دەبێ چاوەڕێ بین بزانین چی روودەدات.
جۆكۆڤیج لە درێژەی لێدوانەكەی گووتی : نهێنییەكانی سەركەتنم لە ساڵی 2011 هەمان نهێنییەكانی سەركەوتنم دەبێت لە ساڵی تازەدا، من پابەندم بە سیستەمێكی تایبەتی خواردن و پێویستە لاینی دەروونیم جێگیر بێت، ئەم دوو خاڵە لە مەشقەكانم كارییان لەسەر دەكەم بۆ ئەوەی ئاستی هونەرییم بەرەو پێش بڕوات.
Top