پاڵەوانێتی شەترەنجی یاریزانانی كوردستان لە هەولێر تەواو بوو

پاڵەوانێتی شەترەنجی یاریزانانی كوردستان لە هەولێر تەواو بوو
هەفتەی رابردوو یەكێتی شەترەنجی كوردستان لە شاری هەولێر پاڵەوانێتی یاریزانانی كوردستان بۆ كوڕان و كچان ئەنجامدا بە بەشداریكردنی 50 یاریزان، كە تیاییدا 32 یاریزانی كوڕ و 18 یاریزانی كچ بەشداری كرد و یارییەكان لە هۆتێلی لۆمانا بەڕێوەچوو و ماوەی چوار رۆژی خایاند، ئەم پاڵەوانێتییە بە سیستەمی 7 خول بۆ كوڕان و 5 خول بۆ كچان بەڕێوەچوو، كە تیاییدا لەسەر ئاستی كوڕان، یاریزانانی شاری هەولێر كۆنترۆڵی پاڵەوانێتییەكانی كرد دوای ئەوەی توانیان پلەكانی پێشوو بۆ خۆیان مسۆگەر بكەن و لەسەر ئاستی كچان یاریزانانی شاری دهۆك توانیان پلەكانی پێشووە بە دەستبهێنن، ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەمشێوەیە بوو.
لەسەر ئاستی كوڕان
1- ئارپاك وریا قانع 6 خاڵ، 2- بەهزاد زینەدین 5.5 خاڵ، 3- كاردۆ ئاكۆ 5 خاڵ.
لەسەر ئاستی كچان
1- دلین كەمال 5 خاڵ، 2- ئاڵا جەعفەر 4 خاڵ، 3- ڤین كەمال 4 خاڵ.
Top