سەرۆكی بەرشەلۆنە: پیاو ژنەكەی دەگۆڕێت بەڵام یانەكەی ناگۆڕێت

سەرۆكی بەرشەلۆنە: پیاو ژنەكەی دەگۆڕێت بەڵام یانەكەی ناگۆڕێت
ساندرۆ رۆسێلی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی هاندەرانی تۆپی پێ كەسانی سەیرن، ئەوان ئامادەن هەموو شتێك بگۆڕن تەنیا ئەو یانەیە نەبێت كە خۆشیان دەوێت.
رۆسێل گوتی هاندەرانی تۆپی پێ جۆرێكی تایبەتی مرۆڤن، هەموو كەسێك ئاساییە بەلایەوە ئۆتۆمبێلەكەی و نێو ماڵەكەی و شوێنی دانیشتنەكەی و تەنانەت ژنەكەشی بگۆڕێت، بەڵام كەس ئامادە نییە ئەو یانەیە بگۆڕێت كە لە كاتێكی دیاریكراوەوە خۆشی دەوێت.
سەرۆكی بەرشەلۆنە لە كاتی بەشداریكردنی لە كۆنگرەی وەرزشی نێودەوڵەتی لە دوبەی گوتی یانەی بەرشەلۆنە 180 هەزار ئەندامی هەیە، لەبەرئەوەی یانەكە بڕوای بەوە هەیە كە پێویستە جەماوەری تەمەن جیاواز بۆخۆی رابكێشێت، ئێستا چاودەداتە سەر كەسانی خوار تەمەنی 14 ساڵ و ئەمەشی بۆ ئەوەیە تا ئەو كەسانە لە سەرانسەری جیهاندا پشتگیری یانەكە بكەن و هەردەم لەگەڵیدا بن.
هەروەها گوتی هەر لەبەرئەوەشە كە ئێمە پشتگیری رێكخراوی یونسێف دەكەین، چونكە دەمانەوێ سەرنجی خەڵكانی زیاتر بەلای خۆماندا راكێشین.
Top