راهێنەری تۆتنهام: بۆچی نازناوی وەرزی ئەمساڵی ئینگلتەرا بۆ ئێمە نەبێت؟

راهێنەری تۆتنهام: بۆچی نازناوی وەرزی ئەمساڵی ئینگلتەرا بۆ ئێمە نەبێت؟
هاری ریدناپی راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی بە دووری نەزانی یانەكەی نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی ئینگلیزی بباتەوە.
یانەی تۆتنهام ئێستا پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی ئینگلیزی گرتووە بە 38 خاڵ و 7 خاڵ لە هەردوو مانچستەری پێشەنگەوە دوورە. بەڵام سپێرز یارییەكی كەمتر لە هەردوو مانچستەرەكە ئەنجام داوە.
ریدناپ گوتی تۆتنهام ئەمساڵ ئاستێكی بەرز پێشان دەدات، پێم وایە ئەگەر تا كۆتایی وەرز بەو ئاستەوە بمێنینەوە یەكێك دەبین لە 5 گەورە پاڵێوراوەكە بۆ بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵ، ئێمە كار بۆ ئەوە دەكەین.
راهێنەرە ئینگلیزییەكە زیاتر روونی كردەوە، هەندێك ویستی بردنەوەی نازناوەكە لەلایەن تۆتنهامەوە بە خەون دەزانن، بەڵام هەر خەونە و دەبێتە راستی، توانای تۆتنهام لە هیچ یانەیەكی تر بە كەمتر نابینم، بۆیە هەردەم دەپرسم بۆچی نازناوی وەرزی ئەمساڵ بۆ ئێمە نەبێت؟
Top