گواردیۆلا خۆشەویستترین ئیسپانییە لای كچانی ئەو وڵاتە

گواردیۆلا خۆشەویستترین ئیسپانییە لای كچانی ئەو وڵاتە
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێشەنگی خۆشەویسترین كەسانی ئیسپانیای گرت لای ئافرەتانی ئەو وڵاتە.
پیپ پلەی یەكەمی لە راپرسییەكدا بەدەست هێنا كە تایبەت بوو بە خۆشەویستترین كەس لای ئافرەتانی ئیسپانیا.
راپرسییەكە كە گۆڤاری ئینتەرڤیوی ئیسپانی رەنگاورەنگ ئەنجامی داوە، دەریخستووە گواردیۆلای تەمەن 40 ساڵ بنكەیەكی جەماوەریی گەورەی لە دەرەوەی یاریگاكان هەیە و زۆرینەی ئافرەتانی بەشداری ئەو راپرسییە ئەویان بە سوارچاكی خەونەكانی خۆیان داناوە.
لە بەرامبەردا بیلار رۆبیۆی كچە پێشكەشكاری بەرنامەكانی تەلەڤزیۆن بووە خۆشەویستترین كچانی ئیسپانیا لای پیاوانی ئەو وڵاتە.
ئەو گۆڤارە كە تایبەتە بە باسە كۆمەڵایەتییەكان یەكەم گۆڤار بوو لە ئیسپانیا وێنەی سنگی كچان بە رووتی پێشان بدات.
Top