پاتۆ لەگەڵ ئەنچیلۆتیدا دەچێتە پاریس سانجێرمان

پاتۆ لەگەڵ ئەنچیلۆتیدا دەچێتە پاریس سانجێرمان
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی فەرەنسا ئاشكرایان كردووە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا یانەی پاریس سانجێرمان ناوی راهێنەری نوێی یانەكەی دیاری دەكات كە كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵییە.
بەپێی ئەو سەرچاوانە ئەنچیلۆتی یەكەم شت داوای كڕینی هێرشبەرێكی بۆ ریزی یانەكەی كردووە كە ئەویش پاتۆی بەرازیلییە.
رۆژنامەكان دەڵێن ئەلیكسەندەر پاتۆی هێرشبەری یانەی میلان یەكەم یاریزان دەبێت كە پەیوەندی بە ئەنچیلۆتییەوە دەكات و یانە فەرەنسییەكە دەستەوارەیەكی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ پێشكەشی یانەی میلان كردووە بۆ دەستبەرداربوون لەو هێرشبەرە لاوە.
بەپێی رۆژنامەكان رۆیشتنی پاتۆ لە میلان كارێكی زۆر نزیكە لە روودانەوە، چونكە ئەو هێرشبەرە نەبووەتە جێگەی متمانەی ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری میلان و ئەو راهێنەرە زۆر كەم نەبێت پشت بە پاتۆ نابەستێت و ئەوەش پەیوەندی نێوان ئەو دووانەی شێواندووە.
پاتۆ پێشتر ئاشكرای كردبوو كە رازی نییە لەو مامەڵەیەی كە ئەلێگری لەگەڵیدا دەكات و گوتی ئەو چەند خولەكێكی زۆر كەم یاری بە من دەكات و ئەوەش بەش نییە بۆ ئەوەی من بوونی خۆمی تێدا بسەلمێنم.
پاتۆ هەروەها پەسنی كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری پێشووی كرد و گوتی ئەو دەزانێ چۆن مامەڵە لەگەڵ یاریزاناندا بكات.
Top