ئاس: ڤان پێرسی شوێنی ڤیا دەگرێتەوە لە بەرشەلۆنە

ئاس: ڤان پێرسی شوێنی ڤیا دەگرێتەوە لە بەرشەلۆنە
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووە رۆبن ڤان پێرسی هێرشبەری هۆڵەندی یەك لە دەستەوارەكانی ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دەبێت لە یانەی بەرشەلۆنە.
رۆژنامەكە روونی كردووەتەوە گواردیۆلای راهێنەری یانەكە بایەخ بە هێنانی هێرشبەرێك دەدات بۆ جێگرتنەوەی ڤیا كە تا سەرەتای وەرزی داهاتوو ناتوانێ لەگەڵ یانەكەیدا یاری بكات بەهۆی شكانی قاچییەوە و بۆ شوێنگرتنەوەی ئەویش، رۆبن ڤان پێرسی هێرشبەری یانەی ئەرسناڵ بە باشترین جێگرەوە دادەنێت.
ڤان پێرسی درەوشاوەترین یاریزانی یانەی ئەرسناڵە لە وەرزی ئەمساڵدا دوای رۆیشتنی هەریەك لە سیسك فابریگاس و سەمیر نەسری لە ریزی ئەو یانەیە و ئەو ئێستا بە تۆماركردنی 17 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكەرانی خولی ئینگلیزی گرتووە.
رۆژنامەكە دەڵێ ڤان پێرسی ئەو هێرشبەرەیە كە گواردیۆلا پێی وایە دەتوانێ یاری نەكردنی ڤیا بشارێتەوە، بە تایبەت كە یاریكردن بۆ نیوەی وەرز بەبێ ڤیا بۆ بەرشەلۆنە بە كێشە دادەنرێت.
Top