نادال: لە 2012 بە هێزی زیاترەوە دەگەڕێمەوە
نادال كە لە وەرزی رابردوودا پێشەنگی ریزبەندی یاریزانانی دایە دەست جۆكۆڤیجی سڕبی گوتی لەگەڵ تێپەڕینی ساڵدا هەندێك وردەكاری تواناكانی خۆت لە دەست دەدەیت، ئەمەش وادەكات متمانەت بەخۆی كەم ببێتەوە و چاودانە سەرت بۆ هەموو شتەكان وەك خۆی نامێنێت، بەڵام پێویستە یاریزان هەردەم گەشبینانە سەیری شتەكان بكات و بزانێ كە هەموو شتێك وەك خۆی و بە باشی كۆتایی دێت، چونكە هەموو شتێك لە ناو عەقڵدایە.
نادال هەروەها گوتی دەستم بە كار كردووەتەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر بجەنگمەوە، بەڵام بە روونی لێم دیارە كە هەندێك ئەمساڵ هەندێك شتم لە دەست دابوو و ئاستم دابەزیبوو، كاتێك هەست بەوە دەكەیت كە پاشەكشەت كردووە، عەقڵت هانت دەدات و باشتر كاردەكات بۆ ئەوەی ئاستی خۆت بەدەست بێنیتەوە.
یاریزانە ئیسپانییەكە هەروەها گوتی پێویستە مرۆڤ پێشبینی چوونە پێشی باشتر بكات و ئەوەش ئەو شتەیە كە پێویستە لە خۆمدا چارەسەری بكەم بۆ ئەوەی بگەمەوە ئاستی راستەقینەی خۆم.