ئافرۆدێت له‌ئافره‌تانى هه‌ولێرى برده‌وه‌

ئافرۆدێت له‌ئافره‌تانى هه‌ولێرى برده‌وه‌
كولان:كارزان كانه‌بى

تۆپى ده‌ستى یانه‌ى ئافرۆدێت له‌ناو شارى هه‌ولێردا سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئافره‌تانى هه‌ولێردا تۆمار كرد.
رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى یارییه‌كى دۆستانه‌ى تۆپى ده‌ست، كچانى ئافرۆدێت به‌ره‌و شارى هه‌ولێر كه‌وتنه‌ رِىَء له‌ هۆڵى (فرانسۆ هه‌ریرى) رووبه‌رِووى تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر بونه‌وه‌، هه‌رله‌ده‌ست پێكه‌وه‌ كچانى ئافرۆدێت ئاستێكى باشیان نمایش كردو توانیان ده‌ست پێشخه‌ربن له‌تۆماركردنى گۆڵداء تایمى یه‌كه‌میان به‌ئه‌نجامى 7 به‌ 4 به‌سودى خۆیان كۆتایى پێهێنا.
له‌تایمى دووه‌میشدا به‌هه‌مان شێوه‌ كچانى ئافرۆدێت نه‌یان هێشت ئافره‌تانى هه‌ولێر سوود له‌شارء یاریگاى خۆیان ببیننء گۆڵ له‌سه‌ر گۆڵ لێیان تۆمارده‌كردن، له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا به‌به‌رده‌وام هه‌وڵى گرتنه‌وه‌ ده‌ستى جڵه‌وى یارییه‌كه‌ى ده‌دا، بۆیه‌ ژماره‌ى گۆڵه‌كانى ئه‌و تایمه‌ بوو به‌ 9 گۆڵ بۆ ئافره‌تانى هه‌ولێر به‌رامبه‌ر به‌ 8گۆڵ بۆ ئافرۆدێتى سلێمانى، بۆیه‌ یارییه‌كه‌ به‌جیاوازى 2 گۆڵء به‌ئه‌نجامى 15 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 13 گۆڵ به‌سوودى كچانى یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى كۆتایى هاتء، له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك هانده‌رى خۆیدا ئافره‌تانى هه‌ولێر دووچارى شكست هاتن.
به‌و شێوه‌یه‌ ئافرۆدێت ئه‌و یارییه‌ دۆستانه‌یى به‌سه‌ركه‌وتویى تىَ په‌رِاندء به‌ره‌و شارى سلێمانى گه‌رِایه‌وه‌.
Top