رۆبن لە ئینگلتەرا داواكراوە
رۆژنامەكە دەڵێ یانەی دەوڵەمەندەكانی كەنداو ویستی راستەقینەی بۆ كڕینی رۆبن پێشانداوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا و بەرپرسانی یانەكە ئامادەن بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی ئەو یاریزانە خەرج بكەن.
بەپێی ئەو رۆژنامەیە یانە ئینگلیزییەكە دەیەوێ زوو كڕینی رۆبن یەكلا بكاتەوە تا یانەكانی تر نەیەنە ناو ململانێی بەدەست هێنانی خزمەتەكانی ئەو یاریزانە هۆڵەندییەوە.
رۆژنامەكە رۆیشتنی رۆبنی بە دوور نەزانیوە بە تایبەت كە ئەو یاریزانە وێڕای ئاستی بەرزی زوو زوو دووچاری پێكان دەبێت و بۆ ماوەی زۆر لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە، ئەمە جیا لەوەی بەپێی هەمان رۆژنامە یانەی بایرن میونشن نزیكە لە گرێبەستكردن لەگەڵ ماركۆ رۆیسی ئەستێرەی یانی برووسیا مونشنگلادباخ بە 18 ملیۆن یۆرۆ كە لە شوینی رۆبن یاری دەكات و بەوەش چوونە دەرەوەی رۆبن دەبێتە كارێكی ئاسایی.